AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ١٢ ١٤:٣٧

ناوەندی ستیمسۆن پاگەندەی کرد؛

ئەمریکا درۆنی ناسینەوە و کامیکازە دەداتە پێشمەرگە

ئەمریکا درۆنی ناسینەوە و کامیکازە دەداتە پێشمەرگە

ناوەندی ستیمسۆن پاگەندەی کرد کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەگەری تەیار کردنی هەرێمی کوردستان بە درۆنی ناسینەوە و کامیکازە بۆ پڕ کرندەوەی بۆشایی نەبوونی هێزی ئاسمانی لە ئەو ناوچە لەلایەن ئەمریکاوە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی سیاسی ستیمسۆن لە یادداشتێکدا لەسەر یارمەتی سەربازی ئەمریکا بە هەرێمی کوردستان نووسی: تورکیا و حکومەتی ناوەندی کە نیگەرانی هێزی سەربازی هەرێمی کوردستانن، بەردەوام بە تۆکمە کردنەوەی توانی سەربازی ئەو ناوچە لەلایەن ئەمریکاوە نیگەران بوون و بەدوای ڕێگری لە دەستخستنی هەرێمی کوردستان بە چەکی پێشووکەوتوون.

ئەو ناوەندە سیاسی-ئەمنیەتیە پاگەندەی کردووە کە ئەمریکا، وەکوو هاوپەیمانێکی سەرەکی خۆی لە ناوچەکە چاو لە هەرێم دەکات و بۆیە، سەرەڕای نزیک بوونەوە بە کاتی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە عێڕاق، هێزە سەربازییەکانی خۆی هێشتا لە ئەو ناوچە دەهێڵێتەوە.

ئەو توێژینگەیە بە ئاماژە بە کێشە و دەربڕینی دژایەتی نوێ لە عێراق بۆ ڕادەست کردنی تۆپە نوێیەکانی ئەمریکا بە هێزی پێشمەرگە، نووسی: ئێستا کە ئەمریکا بەڵێنی داوەی سیستەمی بەرگری مووشەکی ڕادەستی هەرێم بکات، ناتوانێت بە بێ ڕێککەوتنی بەغدا ئەو کارە بکات.

ئەو ناوەندە ئەمریکییە پاگەندەی کردووە کە ئەمریکا دەیەوێت سیستەمی بەرگری ئاسمانی هەرێم تۆکمە بکاتەوە چونکوو ئەو ناوچە هێزی ئاسمانی نییە هەر بۆیە لەوانەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا درۆنی ناسینەوە و تەقینەوەیی یان کامیکازە رادەستی هەرێم بکات.

News ID 52520

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha